کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی با بڵێم...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  662 مشاهده

کابرایەک هەبوو لە سولەیمانی با بڵێم مەلا سمایلی ناو بوو، هەتیوباز بوو، جارێک لە کەرکووک کوڕێک بەگیر دێنێ و ئەیباتە شوێنێک. کە دێتە دەرەوە کوڕێکی تر تووشی ئەو کوڕە ئەبێ و کەین و بەینی لێ ئەپرسێ ئەڵێ: وەڵڵا ئەو کابرایە بردمی بۆ ئەوەی سواری خۆیم کا. کابرای ئەم قسەیە ئەبیستێتەوە ئەڵێ: «ئەوا هەتیوبازیش حەرام بوو مەگەر بە حوزووری وەلی و دوو شاهید نەبێ».