کابرایەکی جاف هەبوو ئیشی هەر دزیکردن بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  428 مشاهده

کابرایەکی جاف هەبوو ئیشی هەر دزیکردن بوو، ئەمجا ئەچێ لە لای شێخ کەریمی کربچنە تۆبە ئەکا و ئەبێ بە دەروێشی. شێخ پێی وتبوو ئیتر نابێ دزی بکەی. کابراکەیش چووبووث کەوڵی و ئیتر پێ نەئەکرا چاری نەمابوو. ئەمجا ئەچوو بە شەو ماڵەکەی خۆی ئەبڕی و ئەچوو لە دەرەوە ئەیشاردەوە و لە بەیانیا ژن و منداڵ هەرایان لێ هەڵئەستا. ئەویش ئەیوت: «کەنیشکە مەیکەن وەگاڵە، من لغاوی ئەو شێخەم لە دەمایە ناتوانم بچمە کەلەوەر، خۆم هاتگم بردگمە.».