کابرایەکی کورد تەڵاقی ئەکەوێ و ئەچێتە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  390 مشاهده

کابرایەکی کورد تەڵاقی ئەکەوێ و ئەچێتە لای شێخ بابەعەلی تەکیەیی لە سولەیمانی، ئەڵێ: یا شێخ هانام هاوردگەسە دەرگاکەت تەڵاقم خواردگە و منداڵدارم. بابەعەلیش ئەڵێ چیت وتووە؟ ئەڵێ: قوروان کە من وتم وە ژنەکەم تەڵاقت کەوتوێ ئەو وتی شیڕ. بابە عەلی ئەڵێ چۆن شیڕێک؟ درێژ بوو یا کورت؟ ئەڵێ: قوروان نە درێژ نە کورت؟ ئەڵێ ئەتوانی بێڵێت. ئەڵێ: بەڵێ قوروان، دوو سێ شیڕی لەوێدا پێ لێ ئەدا، ئەمجا ئەڵێ ئەتوانی ژنەکەشت بێنی؟ ئەڵێ قوروان خاس ئەتوانم. ئەو ئەچێ بە شوێن ژنەکەیا.

لەم لاوە شێخ بابەعەلی چەند کەسێک کۆ ئەکاتەوە و چاوەڕێی هاتنەوەی کابرا ئەکەن لەگەڵ ژنەکەیا، ئەمجا دێنەوە، بابەعەلی لە ژنەکە ئەپرسێ ئەڵێ چۆن بوو؟ ژنەش ئەڵێ قوروان ئەم دەویت باوکە وتی: هەر سێ تەڵاقت کەوتوێ منیش وتم شیڕ گوت خوارد، بابەعەلی لەوێدا دوو سێ شیڕیش، کورت و درێژ، بە ژنەکە دائەهێڵێ و ئەمجا پێیان ئەڵێ بچنەوە، مادام شیڕەکە درێژ نەبووە تەڵاقەکە ناکەوێ، ئەوانیش ئەڵێن ئەی وە قوروانت وین.