تازە شەڕی یەکەم بڕابۆوە کابرایەکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  535 مشاهده

تازە شەڕی یەکەم بڕابۆوە کابرایەکی ئینگلیز لە ئینگلتەرە قسەی بۆ دۆستێکی ئەکرد وتی: کوردەکان هەتا بڵێیت پیاوی چاکن و خزمەتی میوان زۆر ئەکەن. هەر کە میوانێک ئەچێتە ناویان ئەیبەنە ماڵەوە پەزێرایی لێ ئەکەن، ئەیبەن بۆ گەڕان، ئەیبەن بۆ ناو باخ شتی خۆشی ئەدەنێ، سەر و ڕوومەتی ماچ ئەکەن، بە شەو لە تەنیشت خۆیانەوە ئەینوێنن، لە حەماما دەست بە هەموو لایەکیا دێنن، ئەیشۆن بە کورتی بە هەموو جۆر خزمەتی ئەکەن. کابرای دۆستی وتی: جا تۆ کەی چوویت بۆ کوردەواری تا ئەم هەموو نەوازشە ببینی؟ ئەوی تر وتی: من خۆم نەچووم. ئیمساڵ ژنەکەم چووبوو، هاتەوە گێرایەوە.