تازە ئۆتۆمبیلە پاسەکان کەوتبوونە ناو شار...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  456 مشاهده

تازە ئۆتۆمۆبیلە پاسەکان کەوتبوونە ناو شاری سولەیمانی بۆ هاتوچۆکردنی خەڵک بە ناو شارا، کابرایەکی مڕانەیی لەگەڵ ژنەکەیا هاتبوونە سولەیمانی و سواری پاس بووبوون، وا ڕێکەوتبوو ژنەکە لە پێشەوە دانیشتبوو، مێردەکەی لە بەشی دواوە، کابرای مێردی پارەی هەردووکیانی دابوو، پاسەکەش پڕیبوو لە خەڵک، لەو ناوەدا کابرا هەستا و بە دەنگی بەرز بانگی کرد لە ژنەکەی: «ئایشێ ئایشێ من لە دواوە داومە، ئیتر تۆ لە پێشەوە مەیدە».