ساڵێک والییەک ئەچێتە توزخورماتوو لەو ئیشا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  446 مشاهده

ساڵێک والییەک ئەچێتە توزخورماتوو لەو ئیشانەی کە ئەیکا یەکێکیان ئەوە ئەبێ کە خەڵکەکەی ئەوێ فێری نوێژ کردن بکا. جاڕ ئەدا هەر کەس نوێژ بکا هەموو ڕۆژێ مەتالیکێکی ئەداتێ، تەقە ئەکەوێتە دوزەوە کەس نامێنێتەوە کە نوێژ نەکا.

هەتا چل ڕۆژ بەم جۆرە لەگەڵیان ئەڕوا و پاشان پارەکەیان لێ ئەبڕێ. سەیر ئەکا کەس نەچووەوە و بۆ نوێژ و هەموو لێی پەشیمان بوونەوە. پێی وتن ئەوە بۆ نوێژەکەتان دایە دواوە؟ پێیان وت: «ئێمە هەر بەقەدەر پارەکە نوێژ ئەکەین پارە بدە تا نوێژ بکەین».