مەلا یەحیای چوروستانی بۆی گێڕاینەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  413 مشاهده

مەلا یەحیای چوروستانی بۆی گێڕاینەوە وتی:

ئەحەی کڕنوو چووبوو بۆ حەج و گەڕابووەوە و گەیشتبووە «تسن»ی کەرکووک. کەشیدەیەکی حاجیانی لەسەر بەستبوو، لەو کاتەدا لە تسن مردوویەکیان لێ مردبوو، بردبوویان بۆ سەر قەبران، پەکیان کەوتبوو بۆ مەلایێک تەڵقینی بخوێنێ، کە حاجی ئەحمەد بە وێدا تێ ئەپەڕێ بە مەلای ئەزانن، بەرۆکی ئەگرن بۆ ئەوە تەڵقینی مردووەکەیان بۆ بخوێنێ. ئەویش خۆی تێک نادا و ئەچێتە سەر گۆڕەکە و بەم جۆرە تەڵقینەکەی ئەخوێنێ، ئەڵێ:

«کەرکووکی ئیبن کەرکووکی، خواردنت سلق و یارکۆکی، کە نە کیرت دێتە سەر، گوێ تەپ نەکەی وەکوو کەر، هەستە بڵی تلی تلی. دەستم لە دەستی شاقولی کفنم ئەخەمە سەر ملی، ئەچمە جەحەنم تا بنی، تەڵقینەکەت لەبەر... بۆتیە خوێنم، الله اکبرعربی». وتم مەلا ئەمە ئەگەر شعرە زۆر لەنگە. وتی: «ئەحەی کڕنوو بە شعری ئازادی ئەورووپی ئێستە وتوویە خۆی نەبەستۆتەوە بە وەزن و قافیەوە».