ئەڵێن لە یەکێ لە کۆشکەکانی تەیمووری ل...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  433 مشاهده

ئەڵێن لە یەکێ لە کۆشکەکانی تەیمووری لەنگدا گەلێ پەیکەری تێدابوو، بە تایبەتی سێ پەیکەری تێدابوو کە لە هەموو پەیکەرەکان زیاتر سەرنجی خەڵکیان ڕائەکێشا. یەکێکیان زەلامێکە سەری داخستووە و خەریکی فیکر کردنەوەیە. یەکێکی تریان ئەوا بە هەر دوو دەست بەر بووەتە سەر و پۆتەلاکی خۆی و بەسەر خۆیا ئەماڵێ. وردە وردە جار جار موویەکی ڕیشیشی هەڵئەکەنێ. ئەوی سێهەمیش دەستە سڕێکی گرتۆتە دەستە و سەما ئەکا.

لە ژوور سەر هەر یەک لەمانەوە نووسراوێک نووسراوە، ئەوی یەکەم لە ژوور سەریەوە نووسراوە: «ژن بێنم یا نەیهێنم». لەسەر سەرووی دووەمین نووسراوە: «ئەمە ژنی هێناوە و پەشیمان بووەتەوە». لەسەر سێیەمینەوە نووسراوە: «کە ئەم پیاوە ژنی هێناوە و تەڵاقی داوە و ڕزگاری بووە» وە نامەیەکیشیان داوەتە دەست ئەمەی تیا نووسراوە:

ئەوی ژن دێنێ و ژنی لە ماڵە
خۆشی نابینێ هەرگیز لەو ماڵە
ئەوی ژندارە و تەڵاقی داوە
موژدە بێ کە وا خوا بەوی داوە