موستەفا عومەری قائمقامی زاخۆ هەبوو ڕۆژ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  590 مشاهده

موستەفا عومەر قائمقامی زاخۆ بوو، ڕۆژێک لەگەڵ ڕەشیداغای بنەماڵەی شەمدینیدا ئەچێ بۆ گەڕانی ناوچەی زاخۆ. ئەم گەرانەی پاش ئەوە ئەبێ کە نزیکەی هەشت مانگێک لە زاخۆ ئەمێنێتەوە. کە ئەچن تووشی گوندێک ئەبن، ئەپرسێ ئەم گوندە هی کێیە؟ ڕەشید ئەغا ئەڵێ هی حازم بەگی شەمدیناغایە. تووشی گوندێکی تر ئەبن هەروەها، تووشی بەرا و ڕووبار و ناوچەیەک ئەبن دیسان ئەپرسێ و ئەویش هەر ئەڵێ هی حازم بەگە. بە کورتی تووشی هەر شتێک ئەبن لەو وڵاتە ڕەشید ئاغا هەر ئەڵێ هی حازم بەگە. مستەفا عومەری لە وزەیا نامێنێ و ئەڵێ ئەمە زۆر سەیرە دار و بەرد و ئاوی ئەم وڵاتی زاخۆیە هەمووی هەر هی حازم بەگە؟ ڕەشید اغا ئەڵێ: «مستەفا بەگ بنەماڵەی حازماغا نزیکەی سەد و پەنجا ساڵە لەم وڵاتەدا خاوەن موڵکن و دەوڵەمەند بوون، ئەگەر لەمەش زیاتریان هەبێ هەر کەمە. بەڵام سەیرتر ئەوەیە کە جەنابتان هێشتا ساڵی بەسەرا نەسووڕاوەتەوە کە بوون بە قائمقامی زاخۆ، ئێستە بچۆ لە هەر چی گەسکدەر و دەرکەوان و ئاشپەز هەیە بپرسە هەموو هەر ئەڵێن عومەرین».