شێخ مستەفا ویستی شەرعیان بکات و لە ڕێگای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  543 مشاهده

شێخ مستەفا ویستی شەرعیان بکات و لە ڕێگای شەرعەوە کابرای شاهد بە هیچ دەرەکا. لە حەبیبی پرسی: تۆ چاوت لێ بوو ئەم کابرایە ئەو گوێزەی لەو باخە دزی؟ وتی: بەڵێ من بە ناو دارگوێزەکانا تێ پەڕیم ئەم کابرایە ئەم کۆڵە گوێزەی بە کۆڵەوە بوو، لە ناو دار گوێزەکانا هاتە دەرەوە. شێخ مستەفا وتی: تۆ کە بە ناو دار گوێزەکانا تێ پەڕیوی ئەو دار گوێزانە چەند دار گوێز بوون؟ حەبیب سەیری کرد شێخ مستەفا نیازی باش نییە لەگەڵیا و ئەیەوێ بە درۆی بخاتەوە، وتی: «یا شێخ تۆ ئەمە چل ساڵە لەم مزگەوتە تەدریس و شەرع ئەکەیت، ژووری ئەم مزگەوتە چەند دەستەکی تێدایە؟» شێخ مستەفا وەستا و حوکمی کرد بەوە کە گوێزەکان بۆ کابرای خاوەن دار گوێز بێت.