حسێن قەرەداغی هەبوو لە نیوەی سەدەی بیست...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  574 مشاهده

حسێن قەرەداغی هەبوو، لە نیوەی سەدەی بیستەمدا. کوڕی شێخ مستەفای قەرەداغی بوو، کە بە شێخ مستەفای موتەسەڕیف بە ناوبانگ بوو، ئەم حسێنە زەلامێکی ئێجگار قەڵەو ناکۆلۆکار و قسە قوتیش بوو. جارێک مناڵێکیان ئەبێ، باوکی لێی ئەپرسێ حسی چیت بووە؟ ئەڵێ قوربان هیچم نەبووە. زاهدەی ژنم کوڕی بووە. ئەڵێ چۆنە؟ ئەڵێ: «دەست ئەلێسێتەوە، هێشتا ماچی ناکا». ئەڵێ هەتیو وا ناڵێم، ئەڵێم جوانە یا ناشیرینە؟ ئەڵێ: «قوربان ئەو لە من بێ و من لە تۆ بم، ئەبێ چۆن بێ؟»