لەو سەرەوە دەستەیەک ڕێکەوتن بچن بۆ حەج...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
724 مشاهده
لەو سەرەیە دەستەیەک ڕێکەوتن بچن بۆ حەج، مامۆستا وەعزی بۆ ئەدان لە ناوەندی وەعزەکەدا وتی، ئەگەر ڕێزە بەردی حەرەمی کەعبە بکەوێتە ناو کەوشی یەکێکەوە، ئەو ڕێزە بەردە ئەوەندە لە خوا ئەپاڕێتەوە و هاواری لا ئەکا تا ئەیخاتەوە شوێنی خۆی. یەکێک لە دانیشتووانەکان وتی وا دیارە ئەوەندە ئەپاڕێتەوە بەستەزمانە تا گەرووی دێتەوە یەک. مامۆستا وتی ڕێزە بەرد گەرووی لە کوێ بوو تا بێتە یەک؟ بۆیەش وای وت چونکە قسەکەی بە گاڵتە پێکردنەوە زانی، کابراش وتی: «کە واتە مامۆستا ئەگەر گەرووی نەبێ لە کوێ ئەپاڕێتەوە و هاوار ئەکا؟»