کابرایەکی سێوسێنانی دەێتە سولەیمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  558 مشاهده

کابرایەکی سێوسێنانی دێتە سولەیمانی و میوانی کۆنە مودێرێکیان ئەبێ، کارەکەرەکە شەوێ جێگای لە حەوشە بۆ ڕائەخا، وا دیاربوو کابرا لەگەڵ کارەکەرا قسەیان کردبوو بە یەک کە لە پاش نیوەشەو، بچێتە سەربان.

لە دەمەو بەیانا مودیر بەگ دەنگی پێکەنینی کابرای لە سەربان هاتە گوێ، هەستا چوو وتی کوڕە کابرا چی ئەکەی لێرە؟ وتی: «قوربان بەدەم خەوەوە تلم خواردووە و کەوتومەتە ئێرە». وتی کوڕە کەرە ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟ خەڵکی کە تل بخوا لە سەرەوە تل ئەخوا. تۆ چۆن لە خوارەوە بۆ سەرەوە تل ئەخۆی؟ وتی: «قوربان ئاخر پێکەنینەکەی منیش لەبەر ئەوەیە»