زاوتێکی ئاسف دیوانی سنە هەبوو ئا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  507 مشاهده

زاوتێکی ئاسف دیوانی سنە هەبوو، «ئا حەمالی» ناو بوو، بە ئیشی ئاسف دیوان ڕێی ئەکەوێتە تاران. ماوەیەک ئەمێنێتەوە و مانگی موحەڕڕەمی بەسەرا دێت. لەو ماوەیەدا بۆ بێ تاقەتی لەگەڵ خانمێکا ڕێکەوتبوو، شەوی دەی موحەڕڕەم ئەچێتەوە بۆ لای خانم. خانم وتی: «ئاغا ئیمشەو نابێ، چونکە گوناحی شەوی موحەڕڕەم بە دوو چەندان ئەنووسرێ». ئا حەماڵیش وتی: «خانم قەیدی چەس. ئێمە وای دائەنێن کە شەوی یانزەی موحەڕڕەمە و دوو جارمان کردگە»