شێخ ئیمان هەبوو لە سابڵاخ ماشەڵڵا لووتێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  528 مشاهده

شێخ ئیمام هەبوو لە سابڵاخ -ماشاڵڵا- لووتێکی زۆر زلی پێوە بوو، لەگەڵ ڕیشێکی پان و پۆڕی تەنکدا. ڕۆژێک ئەم ئیمامە ئەچێتە ماڵێک. ئەو ماڵە کوڕێکی بچکۆلەی جوانکەلەیان ئەبێ. کوڕەکە لە خزمەت شێخا بە چۆکا دێت و زۆر بە ئەدەب دائەنیشێ و هیچ جموجۆڵ ناکا. شێخ پێی ئەڵێ: «یا ڕەبی کوڕم عەمر درێژ بێ! ئەوە هەموو دەم تۆ ئاوا بە ئەدەب و لەسەر خۆیت، بۆ چی باوک و دایکت ئەڵێن هاروهاجە؟» کوڕەکەش ئەڵێ: «نەوەڵڵا قوربان هەموو وەخت وا نیم. ئەوە ئێستا دایکم وتی سەیری لووتی شێخ ئەکەی دەست نەکەی بە پێکەنین_باشە_ کرۆکەت دەدەمێ».