کابرایرک قسەی بۆ یەکێکی تر ئەکرد و سوێند...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  525 مشاهده

کابرایرک قسەی بۆ یەکێکی تر ئەکرد و سوێنی بۆ ئەخوارد کە فڵان کەس قسەی پێ وتووی. یەکێکی تر خۆی دابووە پاڵ دیوارێک گوێی لە قسەی کابرا بوو، لە پاڵ دیوارەکە دەرپەڕی و بە کابرای وت: «سوێندەکەت بکەوێ لەوە باشترە فتنەیی بکەی». ئەویش خێرا پێی وت خۆ داگرتنەکەی تۆ لە فیتنەییەکەی من خراپترە. ئەمیش گورج وتی کە واتە هیچمان لە هیچ.