لەو سەرەوە کابرایەک تووشی پەتایەکی زۆر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  527 مشاهده

لەو سەرە کابرایەک تووشی پەتایەکی زۆر پیس بووبوو، چووە لای حەکیمەکە داوای دەرمانی لێ کرد بۆی، ئەویش پێی وت بچۆ هەندێ سرکەی حەو ساڵە بخۆ یەکەوجار چاک ئەبیتەوە!

کابرا چوو هەر چەند گەڕا سرکەیەکی وای دەست نەکەوت. لە ئاخرا ناونیشانیان دایە کە لە لای کوێخاکەی دێی «گروێس» دەست ئەکەوێ، ئەویش چوو پێی وت کا ئایا سرکەی حەوت ساڵەی هەیە؟ وتی بەڵێ هەمە. وتی کە واتە هەندێکم بدەرێ بۆ ئەم پەتایەم. وتی بە کەسی نادەم. وتی بۆ چی؟ وتی: «ئەگەر بمدایە بە خەڵک ئێستا لە کوێ سرکەی حەوت ساڵە لای من ئەما».