مستەفای خەڵکی میروەیس لەو خوارە لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  561 مشاهده

مستەفای خەڵکی میروەیس لەو خوارە لە هاتوچۆی گەرمیانا لە دیوەخانی شێخێکی عەرەبدا ئەبێ. دەست ئەکرێ بە قسەی خۆش و نوکتە گێڕانەوە و باسی زمان و قسەکردن. قسەکانی مستەفا زۆر سەیر و بە دەنگێکی نێری کوردانە ئەبێ. یەکێ لە دانیشتووەکان ئەڵێ:

کوڕینە ئێوە ئەزانن وەختێ کە خوا قەومەکانی دروست کرد، زمانەکەی بەش کرد بە سەریانا و پڕبەپڕی قەومەکان دەرچوون، پاشان قەومی کوردیشی دروست کرد. ئەمان هیچیان بۆ نەمابۆوەوە، هەستان چوونە لای خوا شکاتیان کرد و وتیان ئەی بەشە زمانی ئێمە کامەیە؟ خوایش وتی: «تازە زمانەکانم بەش کردووە هیچ بۆ ئێوە نەماوەتەوە، هەستن بچن بە سەریانەوە بگەڕێن، هەریەکە، بەڵکوو تۆزێکی لێ ببچڕن و بیکەن بە زمانێک بۆ خۆتان». ئێستە ئەم زمانی کوردییە ئەو گاڵەگاڵیە.

مستەفا ئەڵێ: «بەڵێ ڕاست ئەفەرمووی، کە چوونە لای خوا، خوا فەرمووی زمانەکان بەش کراون، بەڵام «مێشک»م هێشتۆتەوە بۆ ئێوە. «مێشک» ەکە هەڵگرن و بۆ خۆتان و سەرگوڵی زمانەکانیش وەربگرن. ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێوە بەقەد باسکێک زمانتان درێژە و ئێمە گاڵەگاڵمان لێوە دێت».

کە ئەم قسەیە ئەکا، کابرای بەرامبەری بۆڕ ئەخوا و دیوەخانەکەش ورتەی لێوە نایەت.