ئەو جا سەی سادق لەو شارەزوور دۆمی تیا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  793 مشاهده

ئەو جا «سەی سادق» لەو شارەزوورە دۆمی تیا دائەنیشت. ئەم گوندەش هی وەسمان پاشای جاف بوو. وەسمان پاشا ڕۆژێک بە تاهیر بەگی کوڕی ئەڵێ کە بچێ سەرانە و موڵکانەی سەی ساق بێنێت، ئەویش ئەمەی پێ ناخۆش ئەبێ و کاتێ کە ئەیەوێ لای وەسمان پاشا دەرچێ، ئەڵێ:

من بە تاجی خوسرەوی و جامی جیهانبین گەف ئەکەم

تۆ بە مامووری سەرانەی دۆم و خەراتم ئەکەی.

وەسمان پاشا کە گوێی لێ ئەبێ پێی ئەڵێ: «برا بگەڕێوە، شاعری خۆت بۆ خۆت و سەی سایەقی خۆم بۆ خۆم».