شێخ قادری شێخ سەعید لەگەڵ شێخ حەمە غەریب...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  659 مشاهده

شێخ قادری شێخ سەعید لەگەڵ شێخ حەمەغەریبا کێشەیەکیان ئەبێ. شێخ حەمەغەریب لەسەر مڵک شکات لە شێخ قادر ئەکا، لە ژووری مەحکەمە شێخ قادر تووڕە ئەبێ لە شێخ حەمەغەریب ،ئەڵێ ئێوە کەی پیاو بوون بەرانبەر بە ئێمە؟ باوک و باپیرتان هەر پیاو ئێمە بوون، وا ئێستە تۆ هاتووی بەرانبەر بە من ڕائەوەستی.

شێخ حەمەغەریب ئەڵێ: «ڕاست ئەکەی باوکم پیاوی باوکت بووە و باپیرم پیاوی باپیرت، چونکە ئەوان پیاو بوون، بەڵام ئێستە تۆ پیاو نیت و کەس نابێ بە پیاوت».