مەلا مارفی کۆیی لەو موکریانە سەگێکی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  638 مشاهده

مەلا مارفی کۆیی لەو موکریانە سەگێکی هەبوو، زۆری خۆش ئەویست، بۆ هەر کوێیەک بچوایە سەگەکەی بە شوێنەوە بوو. ئەم خۆی چی دەست بکەوتایە بەشی ئەویشی ئەدا. بەکراغا هەبوو لە «قەباکەندی» ڕۆژێک پێی ئەڵێ مامۆستا ئەم سەگەت بۆ چ ئەوەندە خۆش ئەوێ، لەگەڵ ئەوەشا گڵاوە؟ ئەڵێ: «برام شەڕی خۆیم لێ لا ئەدا. شەڕی خەڵکم لێ دوور ئەخاتەوە، لەسەر شتێکی زۆر کەم کلکەسووتێم بۆ ئەکا، بەیانی و ئێوارە پاسەوانیم ئەکا، لە ناو هەموو حەیوانێکا هەموو دەم لەگەڵمایە، لە هەموو کەس خۆشتری ئەوێم، دووزمانیم لەگەڵ ناکا، لە پاشەملە باسم ناکا». بەکراغاش ئەڵێ: «بریا مامۆستا من ئەو سەگە بوومایە و تۆ وەسفت بکردمایە وە یا تۆ ئەو سەگە بوویتایە کە ئەو وەسفانەی تیایە».