کابرایەک لەو سەرشیوی سەقزە ژنێکی هێنا و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  722 مشاهده

کابرایەک لەو سەرشیوی سەقزە ژنێکی هێنا و لە پاش سێ مانگ کوڕێکیان بوو. پیاوەکە لە ماڵ نەبوو، ژنەکە زەماوەندی گوێزەبانەی گێڕا. لەو وەختەدا پیاوە هاتەوە و لەم کارەساتە واقی وڕما، وتی ئا سەبر کەن ئەمە چییە؟ ڕووی کردە ژنەکەی و وتی: چۆن لە پاش سێ مانگ مناڵ ئەبێت؟ ژنە وتی: پیاوەکە وا نییە تۆ نەتزانیوە وەرە تا حیسابت بۆ بکەم: «ناو جەژنان و دوای جەژنان و بەرە جەژنان ئەمە بۆ دۆ، گەلاوێژ و سەراوێژ ئەمە بۆ شۆ، مانگی چلە و پێش چلە ئەمە نۆ، ئادەی تیەڵکە لۆتی چەقۆ». بەم جۆرە نۆ مانگی بۆ پڕ کردەوە.