کوڕێک هەبوو ناوی دوابڕاو بوو لە باوکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  743 مشاهده

کوڕێک هەبوو ناوی «دوابڕاو» بوو، لە باوکی تووڕە بووبوو، هەموو جارێ قسەی خراپی پێئەوت. باوکەکەشی شکاتی لە لای خەڵک ئەکرد. خەڵکەکەش بە کوڕەکەیان ئەوت: بۆ چ وای لەگەڵ ئەکەی؟، باوکتە ئەبێ خزمەتی بکەی و لەگەڵی چاک بی. ئەویش وتی: حەقی کوڕ لەسەر باوک چییە؟ ئەیانوت: «ناوێکی باش بنێ، خەتەنەی بکا، سەرەتا ژنێکی تۆزێ بنەماڵەش بێنێ بۆ ئەوە ئەولادەکەی باش بێ، پاش ئەمانە قورئانیشی پێ بخوێنێ». کوڕەش وتی دە هیچ یەک لەمانەی لەگەڵ من نەکردووە، ناوم دوابڕاوە، دایکم تێهەڵدراوە، هیچیشم پێنەخوێندراوە.

ئەمجا خەڵکەکە وتیان بە باوکەکە، کە واتە وازی لێ بێنە.