مەولوو لە بنەڕەتا خەڵکی سنە بوو عەبە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
793 مشاهده
مەولوو لە بنەڕەتا خەڵکی سنە بوو، عەبە پیزەش خەڵکی سولەیمانی بوو. ڕۆژێک لەسەر باسی ژن قسەیان ئەگیرێتە یەک. مەولوو ئەڵێ: «بەهەشت بۆیە خۆشە چونکە ژنی تێدا نییە». عەبەش ئەڵێ: «کە ژن لە جەحەنەمدایە کە واتە جەحەنم خۆشە».