کابرایەک لەو بەرکێوە ژنێکی هێنابوو ژنە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  691 مشاهده

کابرایەک لەو بەر کێوە ژنێکی هێنابوو، ژنە لە پاش سێ مانگ خوڵامێکی تۆی بوو. پیاوە سەری سوڕما وتی ئافرەت ئەمە چییە؟ ژنە وتی: پیاوەکە هیچی تێدا نییە وەرە حسابت بۆ بکەم. پیاوە وتی بەڵێ. ژنە وتی: ئەمە سێ مانگە شووم کردووە بە تۆ بڵێ بەڵێ. وتی بەڵێ. ئەمەش سێ مانگە سکم پڕە بڵێ بەڵێ. وتی: بەڵێ. وتی: ئەمە نۆ مانگەکە. پیاوە وتی: وەڵڵا ئافرەت هیچ عەقڵم بەو وردە حسابە نەشکاوە.