پیاوێک هەبوو مەلا مووسا و ژنێکی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  697 مشاهده

پیاوێک هەبوو مەلا مووسا و ژنێکی هەبوو خاخەجیجی ناو بوو، مەلا مووسا چووبوو بۆ کاروان. لە پاش ماوەیەک کاغەزێکی بۆ خاخەجیجی خێزانی نووسی کە بەم زووانە ئەگەڕێمەوە بەرۆ. بەرماڵ پاک کاتەوە، خاخەجیجیش وەڵامی نامەکە بەمجۆرە بۆ ناردەوە:

بڵێن بە مەلا مووسێ
ئەو بەروبەردەرگا ئەو لێی ئەپرسێ
کردوومە بەو کاغەزە ئەو لێی ئەنووسێ
تا زووە بێتەوە هیچ لێی نەترسێ