کابرایەکی کاماڵەیی ئەچێتە سولەیمانی شەو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  610 مشاهده

کابرایەکی کاماڵەیی ئەچێتە سولەیمانی، شەوێ لە ماڵی خانە خوێکەیا «فڕنی» بۆ دائەنێن، کابرا بە ماستی تێئەگا، قەت شتی وای نەدیبوو، فڕنیش تازە تێ کراوە زۆر گەرم بوو، ئەینێ بە سەرەوە هەر لەناو دەمییەوە تا هەناوی هەموو ئەوسووتێ لە ڕوویشی هەڵنایە دەنگ بکا، ئەو شەوە هەر جینگڵ ئەدا، بەیانی ئەچێتەوە، کە ئەگاتە ناو خێڵ کوڕوکاڵ دەوری لێ ئەدەن و خەبەری شاری لێ ئەپرسن. ئەویش ئەڵێ:

«برا هیچ لە شار نییە، بەڵام چشتێکی چەرمگ هەس، ئەگەر چاوتان پێکەوت دوو بست بەوری وە سەرەوە بوو، بڕوای پێمەکەن ئەو دەویت باوکە مێیە و چووگەسە پێستی گورگەوە پیاو ئەسووتێنێ».