شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی مەلا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  675 مشاهده

شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی:

مەلا قادری «دۆڵەچەوتی» لە مزگەوتی ئێمە وتی: ئەوا ڕۆژێک تام لێ هاتووە، زۆر شپرزەم، چوومە سەر ئاودەستەکە، دەستم داوەتە ژێر چەناگەم، سەیرم کرد کابرایەکی شارەزووری هاتە دەستەکەی ئەو دیومەوە، دنیا پاش عەسر بوو، عەمەلەیی کردبوو، پارەکەی وەرگرتبوو. ئەویش بە ڕەحەت لێی دانیشتبوو حسابی ئەکرد ئەیوت:

چواردە پەنجایی ئەکاتە دە ڕوپیە، شیڕێکی پیا ئەهێنا و ئەیوت نەوەڵڵا پانزە پەنجایی ئەکاتە دە ڕوپیە، شیڕێکی تری پیا ئەهێنا. چوار ڕوپیەی بۆ کراسێکی بلووری، شیڕێکی تری پیا ئەهێنا. وتی منیش لەم دیوەوە وتم: برا ئەوی تری هەڵگرە بۆ سەراوی سوبحاناغا. وتی کابرا وتی: «کاورای شاری ئێژی جنۆکەی لێرەشا هەر واز نایەرن؟» هەر هەستا بەبێ ئەوە تارەت بگرێ لێیدا ڕۆیشت.