کابرایەکی کورد سەد قڕان ئەخاتە باخەڵی و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  726 مشاهده

کابرایەکی کورد سەد قڕان ئەخاتە باخەڵی و ئەچێتە بازاڕ بۆ کەر کڕین. لە ڕێگا تووشی مەلاکەیان ئەبێ لێی ئەپرسێ: بۆ کوێ ئەچی؟ ئەڵێ: ئەچم کەرێک ئەکڕم. مەلا ئەڵێ: بڵێ ئینشاڵڵا. ئەویش ئەڵێ: مامۆستا، ئینشائەڵڵای بۆ چییەو پارەیە لە باخەڵەمایە و کەریشە لە بازاڕایە، ئیتر ئەم ئینشائەڵڵایەی بۆ چییە؟!

کابرا ئەڕوا، هێشتا ناگاتە بازاڕو گیرفانبڕ پارەکەی لێ ئەدزێ! ناچار بە شوێنەکەی خۆیا لووس و باریک ئەگەڕێتەوە، لە ڕێگادا تووشی مامۆستا ئەبێتەوە، مەلا لێی ئەپرسێ ها برا کەرت کڕی؟ ئەڵێ نە ئینشائەڵڵا. ئەڵێ: بۆ چی؟ ئەڵێ پارەم پێنەبوو ئینشائەڵڵا. ئەڵێ: ئەی پارەکەت چێ لێ هات؟ ئەڵێ دزیان ئینشائەڵڵا. ئەڵێ: ئاخر پێم نەوتی: بڵێ ئینشائەڵڵا، ئەڵێ: «گوو بە ڕیشی بابت ئینشائەڵڵا، گوو بە گۆڕی بابم ئینشائەڵڵا، بۆ ئیشێ کردم ئینشائەڵڵا».