مەلاکەی عازەبان لە مزگەوتا وەعزی ئەدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  902 مشاهده

مەلاکەی عازەبان لە مزگەوتا وەعزی ئەدا ئەیوت: ئافرەت کە منداڵی ئەبێ خواوەنتەعالا مەلایەکەیک ئەنێرێ شەرمی ئافرەتەکە زل ئەکاتەوە تا مناڵەکەی ئەبێ، ئەمجا مەلایەکەیکی تر ئەنێرێ شەرمەکەی ئەهێنێتەوە یەک و وکوو خۆی لێ ئەکاتەوە، کوێخا ئەوڕەحمانی عازەبانی لەوێ ئەبێ هەر ڕاست ئەبێتەوە و ئەڵێ: «مامۆستا بەو قورعانەی تۆ ناوتەتە سەر ڕانی ڕاستت مەلایەکەی دووهەم سەری نەکردووە بە ماڵی منا».