کابرایەکی کورد کوڕێکی هەبوو ناردبوویە فە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  639 مشاهده

کابرایەکی کورد کوڕێکی هەبوو ناردبوویە فەقێیەتی. کابرا ڕۆژێک ئەچێ ئەبێ بە میوانی فەقێکان، کوڕەکەی سوختە بوو، ئەبوایە خزمەتی فەقێکانی تری بکردایە. کابرا کە گەڕایەوە ماڵی خۆیان لێیان پرسی کوڕەکەت لە چیایە؟ وتی: «هەر دەنگی لێوە مەکەن، ماشەڵڵا نان و چای ئەو گشت مەلا زل زلانە وە دەست ئەوە تا ئەو نەیژێ نان بخۆن و نانیان بۆ دانەنێ کەسیان ڕایەی ئەوەیان ناکەوێ نان بخۆن، ماشەڵڵا فرە زل بووگە».