حاجی مستەفا پاشا گێڕایەوە وتی ئەو ساڵە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  601 مشاهده

حاجی مستەفا پاشا گێڕایەوە وتی:

ئەو ساڵە من ئەمیری حەج بووم، لە عەرەفاتا تەواف ئەکەین، قەرەباڵغیەکەی لەوەدا نییە، گۆشت کەوتۆتە سەر گۆشت، سەیرم کرد وا کابرایەکی کوردی شارەزووری لای خۆمان لەبەر دەممەوەیە، ئافرەتێکی کەتەی زلەی «سەنگاڵی» لە پێش کابراوەیە و سمتی بە تەواوی توند بووە لە بەری کابرا. لە تەوافیشا جگە لە جەنجاڵیەکە هەر کەس لە عاستی خۆی و لەبەر خۆیەوە خەریکی دۆعاکردن و پاڕانەوەیە. گوێم لێ بوو کابرای بەردەمم هەموو دوعا پاڕانەوەکەی ئەوە بوو بە کوردی ئەیوت:

«بینایی چاوان گشت جارێ خۆت فەرمووگتە هەر کەس بچێ تەوافی ماڵێ من بکا، حۆڕیەکی پان و پۆڕی ئەدەمێ، ئێستا ئەم حۆڕیە قۆڕە کە تۆ لێرە داگتە وە من، من چی لێ بکەم؟ من جێگەم نییە تۆزێ قنگم بجووڵێنمەوە، ئێستە چۆن ئیشی وام پێ ئەکرێ؟ ئاخر ناوی تۆ خۆت نەختێکی لێ بزانی کە چ وەختێ وەختی حۆڕیە؟»