جارێک مانگ گیرابوو خەڵکی کۆببوونەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  657 مشاهده

جارێک مانگ گیرابوو، خەڵکی کۆببوونەوە لەسەر بانەکان لە تەپڵ و تەنەکەیان ئەدا، کابرایەکی «ڕەش و بۆری» هەبوو، فەتەی ناو بوو، بەلای ئاواییەکەدا تێپەڕی. وتیان وەڵڵا ئەوەتا مانگ گیراوە و ئەمانەوێ بەربێ. کابرا سەرێکی بەرز کردەوە و سەیرێکی مانگەکەی کرد و وتی: «کوڕە لێ گەڕێن ئەو دەویت باوکە، ساڵ دوانزە مانگەی خوا جرت و فرتیەتی بەم لا و بەو لادا، دەمێ وەکوو دەمەداس، دەمێ وەکوو کاسەماس، دەمێ وەکوو قانگڵەی شکیاگ، دەمێ وەکوو دەواری لای بریاک، ئێژێ جیکەنەی تێ کریاگە! دیقەدیقەی ئەداوە و خەڵکە نەیئەزانی ئاخری ڕۆژیک لە کەڵێنێکا وەگیری تێرن، لێ گەڕێن با بیخوا، با بزانێ عەلی کوڕی کێیە؟ لای وایە گشت شوێنێ هەوارە پانکەی ماڵی میمکە فاتمە هەر قولی قولی بکا».