وەک بێدڵ ئەڵێ حەیفە کە وا ساکنی باغی

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  389 مشاهده
وەک بێدڵشخص ئەڵێ: حەیفە کە وا ساکنی باغی
بولبول لە دڵت دەرئەکەی و تێکەڵی زاغی
بۆ شێخ عومەرشخص، ئەو سەروی ڕیازاتی عولوومە
وا لافت ئەدا تۆ کە وەکوو لالە بە داغی
لەوساوە کە جێی جەننەتە ئەو زاتە، کەچی تۆ
لەم ئاگرەدا عەینی سەمەندەر بە دەماغی
بێخودتخلص غەمی ئەو عالەمی باڵایە نەکەی فاش
با هەر لە دەروونا بێ ئەگەر ڕاستی و ساغی
لەو باغە ئەگەر ساڵی وەفاتی ئەو ئەپرسی
گڵ لابەرە، ئەئریخیە ابن القرداغیحساب ابجد: ؟