وەک بێدڵ ئەڵێ حەیفە کە وا ساکنی باغی

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  597 بینین
وەک بێدڵکەس ئەڵێ: حەیفە کە وا ساکنی باغی
بولبول لە دڵت دەرئەکەی و تێکەڵی زاغی
بۆ شێخ عومەرکەس، ئەو سەروی ڕیازاتی عولوومە
وا لافت ئەدا تۆ کە وەکوو لالە بە داغی
لەوساوە کە جێی جەننەتە ئەو زاتە، کەچی تۆ
لەم ئاگرەدا عەینی سەمەندەر بە دەماغی
بێخودناسناوی ئەدەبی غەمی ئەو عالەمی باڵایە نەکەی فاش
با هەر لە دەروونا بێ ئەگەر ڕاستی و ساغی
لەو باغە ئەگەر ساڵی وەفاتی ئەو ئەپرسی
گڵ لابەرە، ئەئریخیە ابن القرداغیحسێبی ئەبجەد: ؟