پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی مەلا حەمەمینە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  772 مشاهده

پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی مەلا حەمەمینە شێتەیان پێئەوت:

ڕۆژێک شێخ قادری حەفید لە گوندی «تەنگیسەر» پێی ئەڵێ: مەلا حەمەمین ئەچین بۆ ڕاو، وەرە لەگەڵمانا. مەلا حەمەمینیش ئەڵێ باشە. قسە دێ قسە ئەبڕێ، ئەم مەلا حەمەمینە زۆر جنێوفرۆش بوو، شێخ قادریش خۆشی ئەویست، زیاتر لەبەر جنێوەکانی.

لبادێک ئەخەنە سەر ماینێک و مەلا حەمەمینی سوار ئەکەن. مەلا حەمەمینیش سواری نازانێ، ئەکەونە ئەو دەشتە و کەروێشکێک هەڵئەستێنن، ڕاوچییەکان بە سواری و بە چوارناڵە ئەکەنەوە سەر کەروێشک، ماینەکەی مەلا حەمەمینیش کە ئەبینێ وڵاخەکانی تر کەوتنە غار، ئەمیش ئەکەوێتە لۆقە بە شوێنیانا، مەلا حەمەمین نازانێ جەڵەوەکەی توند کا و بیگێڕێتەوە، باوەش ئەکا بە ملی ماینەکەدا و دەست ئەکات بە هاوار کردن، ئەڵێ کوڕە بێن بمگرنەوە، کەوتمە خوارەوە. شێخ قادر ئەڵێ گوێ مەدەنێ.

مەلا حەمەومین لەبەر ئەوە کە باوەشی کردووە بە ملی ماینەکەدا و کەوتووە بەسەر زکدا دەعبای ئەکەوێتە جووڵەجووڵ و لەو وەختە ناهەموارەدا کە ئەخشێ لە لبادەکەدا ڕاست ئەبێتەوە. لە لایەکەوە پێی خۆشە و لە لایەک ترسی کەوتنە خوارەوەی هەیە، بەڵام توند خۆی ئەگرێ.

ئەمجا بانگ ئەکا: کوڕە شێخ قادری وا وا لێ کراو، مەڕۆ، «ئێرتفاعی ئاڵەتم بووە»

شێخ قادر هەر ئەڵێ: بڕۆن گوێ مەدەنێ، بە نەرمەغار بڕۆن. کەروێشکیان لەبیر ئەچێتەوە و ئەپلکێن بە بەزمی مەلا حەمەمینەوە. زۆری پێناچێ مەلا حەمەدەمین بانگ ئەکا و ئەڵێ: «لا حول و لا قوة الا بالله، أَشْهَدُ أَنّ لَّا إِلَٰهَ إِلَّإ الله وأَشْهَدُ ان محمداً رسول اللهعربی».شێخ قادری ناموبارەک ئینزالم بووەوە!