هەر ئەم مەلا حەمەمینە مەلای تەنگیسەر...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1067 مشاهده
هەر ئەم مەلا حەمەمینە مەلای «تەنگیسەر» ئەبێ، کچێکی یەک ساڵانی ئەبێ. ڕۆژێک شێخ قادر ئەچێ کچەکەی ئەگرێ بە باوەشەوە و ماچی ئەکاتەوە، پاشان ئەڵێ: ئای ئای مەلا حەمەمین خۆ کچەکەت قوزی کردووە! مەلا حەمەمینیش ئەڵێ: تۆخوا ئەوە بە ڕاستە شێخ قادر؟ دەسا بەو قورعانەی خەتمم کردووە تا ئێستە نەمزانیوە؟