شێخ قادری موهاجیر لە سولەیمانی لە وەختی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1000 مشاهده

شێخ قادری موهاجیر لە سولەیمانی لە وەختی خۆیا عەبدولحەمید لە ئەستەمووڵ ئەنێرێ بە شوێنیا چەند جارێک، هەر ناچێ، لە پاشا خەڵکی پێی ئەڵێن بۆ چ ناچیت؟ تۆ کە چوویتە ئەوێ ئەچیتە مابەین شوێنی ئەو پیاوە گەورانە کە لە ئیمپراتوریەتی عوسمانییەوە ئەچن لەوێ میوان ئەبن. ئەویش ئەڵێ: «کوڕە ناچم گوو بەم بەینچی و گوو بەو بەینچی».