کابرایەکی تەڕەدەونی ژنێکی هەبوو نەخۆش...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  741 مشاهده

کابرایەکی «تەڕەدەونی» ژنێکی هەبوو نەخۆش کەوتبوو، ڕۆژێک لە مزگەوت لێی ئەپرسن: خاڵە حەمەسەن ژنەکەت چۆنە؟ ئەویش ئەڵێ نەخۆشیەکەی گرانە ئەمرێت. ئەڵێن چۆن، قسەی وا بۆ چ ئەکەی؟ چۆن ئەزانی ئەمرێ؟ ئەڵێ: «کوڕە جاران بۆ توێکلە شووتی گانی ئەدا، ئێستە داوەکەیم بۆ داناوە نایخوا، ئیتر چۆن نامرێ؟»