مەلایەکە لە گوندێکا ئێوارە لە مزگەوت دان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  563 مشاهده

مەلایەکە لە گوندێکا ئێوارە لە مزگەوت دانیشتبوو باسی بەهەشتی بۆ خەڵکەکە ئەگێڕایەوە ئەیوت: بەهەشت پڕیەتی لە کانیاوی سافی ڕوون، لە هەموو لایەکەوە گوڵ و گیا خەرمانەیان داوە. ئەم گوڵ و گیایانە هەر چڵێکیان جۆرە بۆنێکیان هەیە؛ ئەگەر یەکێکیان بکەوێ خێرا یەکێکی تر لە شوێنەکەی ئەڕوێتەوە. ئەمانە قەت لە دوایی هاتن نایەن.

کابرایەک کە لە کۆڕەکەدا بوو بە تەواوی دڵی دابووە قسەکانی مەلا هەر لە ناکاو هەڵیدایە و وتی: ئەی دایکم بە ساقەت بێ مەلا! بەخوا جێی بەرخ لەوەڕاندنە!