جارێک دوو کابرای زێباری لەو وڵاتەدا لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  624 مشاهده

جارێک دوو کابرای «زێبار»ی لەو وڵاتەدا لە چۆڵێکا تووشی جوولەکەیەکی چەرچی ئەبن. ئەیگرن و تفەنگ لەسەر سنگی دائەنێن. پێی ئەڵێن: سەیە موسڵمان بە. جووەش لە ترسی گیانی خۆی ئەڵێ: ئەزبەنی! چ دبێژم ئەز حازرمە، ئەز نزانم چ بێژم؟ کابراکانیش فکر ئەکەنەوە هەر چەند ئەکەن نازانن چۆن موسڵمانی کەن و بە چی موسڵمان ئەبێ. لە ئاخرا پێی ئەڵێن: جووە! هەڕە لای مەلای زڕگوێزی، ئەو دبێژیتە تە. ئەویش ئەڵێ: ئەزبەنی! بە سەر چاڤان، ئەز نووکە دچم لکن مەلای وی چ گوت ئەز دبێژم.

ئەوانیش ئەڵێن: باشە و بەڕەڵای ئەکەن! جووەش لە باتی ئەوە بچێتە لای مەلا زڕگوێزی ئەچێتەوە بۆ ماڵی خۆی!