دوو کابرا بە لای مەڕێکا ئەڕۆن یەکێکیان ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  519 مشاهده

دوو کابرا بە لای مەڕێکا ئەڕۆن، یەکێکیان ئەڵێ: ئێستە من بە قرانێک بەرانێک لەم شوانە ئەسێنم. کابرای هاوڕێی ئەڵێ: چۆن؟ ئەڵێ: چاوم لێ کە.

ئەچێ بە لای شوانەکەوە و ئەڵێ: کاکەی شوان ئا ئەوە قرانێک و گیسکە لەڕێکم بدەرێ. ئەویش ئەیداتێ و لێی وەرئەگرێ. ئەڵێ: کاکەی شوان! قرانەکە و گیسکەکە بۆ خۆت بەرخێکم بدەرێ. ئەیداتێ و لێی وەرئەگرێ. ئەمجا ئەڵێ: کاکەی شوان! قرانەکە و گیسکەکە و بەرخەکە بۆ خۆت، بزنێکم بدەرێ. ئەیداتێو لێی وەرئەگرێ. ئەمجا ئەڵێ: کاکەی شوان! قرانەکە و گیسکەکە و بەرخەکە و بزنەکە و مەڕەکە بۆ خۆت، بەرانێکم بدەرێ. ئەیداتێ، لێی وەرئەگرێ و دێتەوە!