کابرایەک لە گوندی کەسنەزان لەو سەرشیوی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
658 مشاهده
کابرایەک لە گوندی «کەسنەزان» لەو سەرشیوی سەقزە ئەبێ بە میوانی ماڵێک. پاش نوێژی شێوان نان دائەنرێ و نان ئەخۆن. چێشتەکەش شلەبەتورش ئەبێ، کابرای میوان زۆر بە پەرۆشەوە پەلاماری ئەدا و کەوچکی لێ ئەخاتە کار، دەمی ئەسووتێ و نازانێ چی بکا؟ ئەگەر ئەیتفێنێتەوە پێی شەرمە. ناچار سەر بەرز ئەکاتەوە و دەمی ئەکاتەوە و سەیری بنمیچەکە ئەکا و ئەڵێ: ئەم ماڵە بە چەند دروست کراوە؟ کابرای خانەخۆی هەست ئەکا چ باسە ئەڵێ: بە دوو فوو و سەبرێک!