حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیلزادە کچی شێخ کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  665 مشاهده

حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیلزادە کچی شێخ کەریمی کۆیی مارە ئەکا. ئەم کیژە لە بارەی خوێندەواری و زیرەکی و دیندارییەوە لە هەموو وڵاتی کۆیە ناوباگی دەرکردبووە. حاجی مەلا عەبدوڵڵا دێت بۆ کەرکووک بۆ لای شێخ عەلی ئەفەندی تاڵەبانی. حاجی مەلا عەبدوڵڵا و شێخ عەلی دەستە برادەری زەمانی فەقییەتی ئەبن و وەکوو برا وا ئەبن. شێخ عەلی ئەڵێ: کاکە وەڵا بیستوومە تازە زاوایت. حاجی مەلا عەبدوڵڵاش ئەڵێ: بەڵێ قوربان! ژنێکم هێناوە شێخە بە قەدەر عەلی؛ مەلا بە قەدەر جەلی!