کتێبی عەبولحەکیم و خەیاڵی لە ناو فەقێی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  581 مشاهده

کتێبی «عەبولحەکیم و خەیاڵ»ی لە ناو فەقێیانا مەشهوورە کە ڕەق و گرانە. هەر ئەو مۆلەیە ڕۆژێک ئەچێت ئەو کتێبە لە فەقێیەکان ئەدزێ و ئەیخاتە ناو توورەکەیەکەوە و ئەیخاتە بنی حەوزی مزگەوتەکەوە. لە پاش سێ چوار ڕۆژ ئەچێ دەری ئەهێنێتەوە. دیارە کتێب تلیساوەتەوە و وەکوو هەویری لێ هاتووە. جا ئەیوت: ئەوا ئەم فەقێیانە هەر ئەڵێن عەبدولحەکیم و خەیاڵی ڕەقە، کوا ڕەقە؟ چاوتان لێیە چۆن تلیساوەتەوە؟ ئەوە ئەوان نایزانن!