کابرایەک هەبوو لەو وڵاتی پێنجوێنە مۆلە ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  548 مشاهده

کابرایەک هەبوو لەو وڵاتی پێنجوێنە «مۆلە شێت» یان پێ ئەوت. مەلا ئەوڕەحمانی پێنجوێنی هەر فەقێیەکی ئاخر مادەخوێن ئەچووە لای بۆ دەرس خوێندن، مۆلەش ئەچووە بن دەستی فەقێکەوە و سەماعی ئەکرد. فەقێیەک ڕۆژێ ئەچێ کتێبی «جمع الجوامع» ئەبا و دەرس ئەخوێنێ، مۆلەش «ناگەهان»ێک ئەباو لە تەنیشت فەقێیەکەوە پانی ئەکاتەوە و دەست ئەکا بە سەماع کردن! مەلا ئەوڕەحمان پێی ئەڵێ: مۆلە جمع الجوامع و ناگەهان چۆن ڕێ ئەکەون؟ ئەویش ئەڵێ: قوربان بۆ یەکێ شیری پاک بێ هیچ فەرقی نییە!