فەلەک ئیمساڵ لەگەڵمان هەر بە پەشم و کین و حیددەت بوو
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
1 دقیقه
693 مشاهده
فەلەک ئیمساڵ لەگەڵمان هەر بە پەشم و کین و حیددەت بوو
بەراتی بۆ هەموو شێخ و مەلا ڕەنج و مەرارەت بوو
بەشی خەڵقی «بەهارە»ی بێ «مرۆر»ی سیححەت و شادی
بەشی ئێمەش هەموو «حاجی بەیان»ی دەرد و میحنەت بوو
ڕەفیقێکمان هەبوو ئێمەی غەریقی بەحری زەحمەت کرد
بەڵام خۆی وەک دوڕڕی یەکتا سەدەف بەرداری ڕەحمەت بوو
ئیمام و واعیزی مزگەوتی پاشا شێخ عومەراعلام یەعنی
خەلیفەی نەقشبەندی، خادیمی شەرع و دیانەت بوو
کە پرسیم ساڵی غوفرانی لە مامۆستای خیرەد، فەرمووی:
ئیمامێ بازی ڕۆحی ئاشیان ئارای جەننەت بووحساب ابجد: ؟
وەلی عەهدی لەپاش خۆی شێخ محەممەداعلام بوو بِحَمدِ اللّهعربی
لە عەسری خۆشیا هەر ئیشی تەدریس و ئیمامەت بوو
خودا کوێری نەکەی ئەو خانەدانی عیلم و عیرفانە
هەتا عالەم بمێنێ، چونکە هەر یانەی فەزیلەت بوو