کابرایەک هەبوو لە سەقز زۆر ناشیرین بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  494 مشاهده

کابرایەک هەبوو لە «سەقز» زۆر ناشیرین بوو؛ ناشیرینیەکەی لەو ناوەدا دەنگی دابووەوە. ئەم کابرایە مەلاش بوو. بەڵام کاسبی ئەکرد. کوڕێکی هەبوو فەقێ عەوڵڵای ناو بوو لە فەقێتی هاتبووەوە بۆ سەردان. هەرچەن ئەچووە ماڵەوە سەیری ئەکرد باوکی لە ناو ئاوێنەدا سەیری خۆی ئەکا و لێویشی ئەبزوێ و ئەم نەیئەزانی چی ئەڵێ. کتوپڕ جارێک چووە ژوورەوە سەیری کرد باوکی دیسان سەیری خۆی ئەکا لە ئاوێنەدا و ئەڵێ اَلْحَمْدُ لِلَّهِ اَلَّذِي صورتی، فَأَحْسَنَ صُورَتِيعربی. هاتە دەرەوە یەکێک لەبەر دەرگای حەوشەدا بوو وتی: باوکت لە ماڵە؟ وتی: بەڵێ. وتی: چی ئەکا؟ وتی: چی ئەکا؟ خەریکە خوا ئەخاتە درۆوە!