پاشا کۆرەی ڕواندز جوولەکەیەکی لا هەبوو ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  557 مشاهده

پاشا کۆرەی ڕواندز جوولەکەیەکی لا هەبوو «حەتان»ی ناو بوو؛ خۆشی ئەویست. مەیتەرێکیشی لا هەبوو «وسە»ی ناو بوو. بەڵام هەتا حەز بکەی وسە ناشیرین بوو. خۆت ئەزانی ئەو سەردەمە جوولەکە لە ڕواندز هیچ قەدر و قیمەتێکیان نەبوو، هەر کەس هەڵئەستا قسەی پێ ئەوتن، لەبەر ئەمە وسەش بە تەواوی بە قسەی پێ وتن فێری حاتان ببوو.

ڕۆژێک وسە بە حەتان ئەڵێ: کافر تۆ خۆت و هەموو جوولەکەکان کافرن. حاتانیش ئەڵێ: بە خوا وسە! نە من کافرم نە جوولەکەکان کافرن. کافر ئەو کەسەیە کە لای وایە خوا تۆی بە جوانی درووست کردووە!