دەمێکە وەک ژنی سک پڕ زەمانەیی بەدخوو

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 2 دقیقه  3294 مشاهده
دەمێکە وەک ژنی سک پڕ زەمانەیی بەدخوو
بە خوێنی سەیید و شێخ و مەلا ئەکا بێزوو
دەمێکە داسی ئەجەل تیژ ئەکا وەکوو وەرزێر
خەریکی عالەمە پاکۆی ئەدا بە ڕیزە هەموو
دەمێکە دوختەرە لەم خەستەخانە کاولەدا
دەمێکە شەربەتی مردن ئەدا بە جام و سەبوو
وەها ئەسیری دەسی جەوری دەوری خوونخوارین
بە چنگی باز و شەهێن و هەڵۆوە وەک تەیهوو
ئەگەر ببێ بە سکەندەراعلام بە بازوویی قووەت
وەگەر ببێ بە پەلەنگەر بە قووەتی بازوو
بە حوکمڕانی ئەگەر ببیە شاهی کەیخەسرەواعلام
بە پاڵەوانی ئەگەر ببیە ڕۆستەماعلام و بورزوواعلام
ئەگەر بە زوهد و فەزیلەت ببیتە شێخی جونەیداعلام
وەگەر بە حیکمەت و فەن ببیە بوو عەلیاعلام، يا هوعربی
کە هاتوو ڕشتەیی عومرت گەیشتە وەختی پسان
تەخەللوفی نیە بیللا بە قەدری یەک سەری موو
لە خانەدانی سەیادەت، لە دوودمانی عولووم
لە جێ هەواری سەخا حاتەمێکی هەڵکەوتوو
جەنابی حەزرەتی مەعرووف ئەفەندیی قازیاعلام
کە ئاشیانەیی شەهبازی ئەو بوو ئەوجی عولوو
درایێ ڕوتبە و تاجی سەعادەتی ئەبەدی
هومایی ڕۆحی فڕی بۆ بەهەشتی خولدی سەروو
خودا بە مەرحەمەتی خۆی مەقامی عالی کا
بە جاهی سیدرەنشینانی مونتەهای ژووروو
کە ساڵی مەغفیرەتی ئەو بوزورگەیان پرسی
لە بێخودتخلصی لە عەزاخانەیی خەما کەوتوو
ئەویش بە گریە و ئاهـ و هەنسکی حەسرەتەوە
حورووفی موعجەمەی ئەم شیعرە دوایییەی فەرموو:
هەزار و نۆسەد و سی و هەشتی فەجری میلادی
هەزار و سێسەد و پەنجا و حەوتی هیجری بوو